ڕۆژی شه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شاری “سه‌ریكانی” له ڕۆژئاوای كوردستان دژبه نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت له ناوچه داگیركراوه‌كان و كه‌می خزمه‌تگوزاری، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وی هێزه‌كانی توركیە و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه دوو ئه‌ندامی هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی داگیرکەری توركیە هێرشیان كرده سه‌ر دووكانێكی ‘زێڕفرۆشی” له سه‌ریكانی و خاوه‌ن دووكانه‌كه‌یان كوشت و زێڕه‌كانیان دزی. پاش ڕووداوه‌كه خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیازی محاكمه‌ی تاوانبارانی ڕووداوه‌كه بوون. هه‌روه‌ها خۆپێشانده‌ران سەبارەت بە كه‌می خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی توركیە ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و داوایانكرد هێزه ئیسلامگه‌راكان له‌و شاره بچنه ده‌ره‌وه.