له‌چه‌ند ڕۆژی رابردو كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌ت وده‌وڵه‌ت، به‌نده‌ر وویستگه‌ی قهتارسهرهرای هه‌ره‌شه‌ی ده‌وڵه‌ت خاوه‌نكاره‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی له‌دژی شه‌ری روسیه وئوكراین وهه‌روه‌ها رێكخراوی ناتو، له‌باركردنی تانك وكه‌ره‌سه‌ی نیزامی بۆ ئوكراین خۆیان پاراستوە، كرێكاره‌كان رایانگه‌یاند مه‌به‌ستی ئه‌وان له‌وكاره به‌رگریكردنه له په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ری ماڵوێرانكه‌ری روسیه وئوكراینه كه ده‌بێته هۆی ماڵویرانی وكوژرانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ئه‌ودوو وه‌ڵاته. كرێكاره‌كان داوای هاتنه‌ده‌ری یونان لهناتو ده‌كەن .
یه‌كیتی كرێكارییه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایانگه‌یاند “ئیمه له‌به‌ره‌ی خه‌ڵكی ئوكراین وروسیهداین ،وباری گرانی ئه‌وشه‌ره له‌باری ئینسانی وماڵی ده‌كه‌ویته سه‌رشانی كرێكاران وخه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ئه‌و دوو وه‌ڵاته، هه‌روه‌ها رایدهگهیینن كه ته‌نیا خاوه‌نی زهرادخانه وسهرمایهدارهكان له‌و شه‌ره به‌هره مند ده‌بن.