فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دژبه یاسای خانه نشینی لە فەرانسە
هەینی ۳۰-۱۰-۱۴۰۱   |  20-01-2023

ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی  به‌فرانبار، زیاتر لە یەک میلیۆن فه‌ڕانسه‌وی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گۆڕانی یاسای خانه‌نشینی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ڕێپێوانیان كرد و له‌ مه‌یدانی “باستیل”ی پاریس له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه به‌ تازه‌یی گۆڕانكاری له‌ یاسای خانه‌نشینی درووست كردووه‌ و ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له‌ ٦٢وه‌ بۆ ٦٤ ساڵ گوڕیوه‌ كه‌ به‌پێی ڕاپرسی گشتی، دوو له‌سه‌ر سێی حه‌شیمه‌تی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌و گوڕانكاریه‌دا نین و ناڕازین. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردوو سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ ده‌وڵه‌ت كردبوو كه‌ ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وا به‌رقی ملیاردێره‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌بڕن.