فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆکوژیی یەکێک لە ناڕازیانی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری 98، بە هۆی نابینابوون و هەژاری
دوشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۰   |  07-02-2022

یەکێک لە ناڕازییانی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر، کە لە ڕێکەوتی 25ی خەزەڵوەردا و لەکاتی ناڕەزایەتی دەربڕیندا لە فەلەکەی گاراژی شاری کرماشاندا، بە گولـلەی ساچمەای هێزەکانی ڕژیم نابیناکرابوو، بە هۆی لەدەستدانی بینایی و فەقری ماڵییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ناسنامەی ئەو کەسەی موحسین مەحمودی کریانی ئاشکراکردووە و ڕایگەیاندووە، دوابەدوای نابیناکردنی ئەو کەسە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە، ناوبراو دەسبەسەر کراوە.

دەگوترێت ئەو هاووڵاتییە لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا بە هۆی مەحرومیەت لە خەدەماتی پزیشکی هەر دو چاوەکەی لە دەستداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکان دوای ئازاد کردنی ئەو هاووڵاتییە لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات، بە بنەماڵەکەی بەڵێنیان داوە کە ئەگەر هەواڵی نابیناکردنی موحسین مەحمودی کریانی میدیایی نەبێتەوە، دیەی نابیناکردنی نابراوتان بۆ پەرداخت دەکەین، بەڵام دوای 18مانگ، هێزە ئەمنییەکان هیچ هەنگاوێکی کردەوەیان بۆ ئەم بابەتە هەڵنگرتوو، و لە کۆتاییدا نابراو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە  نزیکەی 40کەس لە خۆپیشاندەرانی شاری ئیسفەهان، لانیکەم چاوێکیان لە دەستداوە.