خۆکوژی بەندکراوێکی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی قزڵحیسار
هەینی ۱۶-۰۸-۱۴۰۴   |  07-11-2025

شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، بەندکراوێکی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی قزڵحیسار، لە ڕێگەی خواردنی مادەی هۆشبەری “شیشە”، دەستی دایە خۆکوژی.
شایانی باسە، دوای ڕاگوێزرانی ئەم بەندکراوە بۆ بێهداری زیندان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەزەڵوەر گیانی لەدەستداوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوی ئەم بەندکراوە “هادی ڕەزایی” خەڵکی کوهدەشت ڕاگەیندراوە.