
ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠٤، حامد گراوەند تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی ئاوایی سەرتەرهانی سەر بە شاری کوهدەشتی پارێزگای لوڕستان، لە زیندانی قیماس ماهیدەشتی کرماشان بە خواردنی ژمارەیەکی زۆر حەب کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو دوای ڕۆیشتنی بۆ لای دادیارێکی دادگای کرماشان بە ناوی “عەینی” بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ داواکاری مەرەخەسی، ڕووبەڕووی هەڵسوکەوتی توند و بێڕێزی ئەم دادوەرە بووەتەوە و لە دوای ئەم هەڵسوکەوتە هەوڵی خۆکوشتنی داوە . تەرمی ئەم زیندانییە دوای ڕاگوێزرانی بۆ پزیشکی دادوەری کرماشان ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە. شایانی باسە، حامد گراوەند چەند ساڵێک لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” لە تاران دەستبەسەر و سەرەتا بە ٢٦ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو و دواتر ئەم حوکمە لە دادگای باڵای وڵات بۆ ١٣ ساڵ زیندان کەم کرابوویەوە.