خۆکوژی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی ئیلام
سێشەممە ۱۴-۰۵-۱۴۰۴   |  05-08-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤، یوونس سوهەیلبەیگی، بەندکراوی خەڵکی “حەوت کانی” ئیلام، لە زیندانی ناوەندیی ئەوشارە هەوڵی خۆکوشتنی دا و لەئەنجامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یوونس سوهەیلبەیگی پێش ئەمە بە بۆنەی ئەنجام دانی تاوانە گشتییەکان دەستبەسەرکرابوو و دوای بڕیاری سزای بەندکران، بۆ زیندانی ئیلام گواسترابوویەوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا ئێستا هۆکاری سەرەکیی هەوڵی خۆ کوشتنی یوونس سوهەیلبەیگی ڕوون نەبووەتەوە. شایانی باسە، تەرمی ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژ لە گوندی حەوت کانی بە خاک سپێردراوە.