فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆکوژی تازە بووکێک لە ماکۆ
شەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۱   |  23-07-2022

تازە بووکێکی خەڵکی ماکۆ بە ناوی زەینەب ڕەسووڵی قزڵباش تەمەن ٢٣ ساڵ کە ماوەیەک لەمەوبەر هەولی خۆکوشتنی خۆیدابوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ گیانی لە دەست دا.
زەینەب ڕەسووڵی قزڵباش خەڵکی گوندی پەنچەر لوو سەر بە شاری ماکۆ حەفتەی ڕابردوو خۆی هەڵواسیوبوو و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی ورمێ، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی پووشپەڕ، گیانی لە دەست داوە و ڕۆژی جومعە تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ڕەسووڵی قزڵباش لەو بارەوە رایگەیاندوو کە : ” زەینەب ڕەسووڵی قزڵباش ٨ مانگ پێش ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و لەو ماوەیەدا بەردەوام لەلایەن هاوسەرەکەی و هێورەکەیەوە ئازار و ئەزیەت دراوە و ناچار بووە خۆی بکوژێت”.