فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆکوژی سەربازێکی خەلکی ئیلام
سێشەممە ۲۸-۰۴-۱۴۰۱   |  19-07-2022

ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ، لاوێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی بنیامین سەبزی تەمەن ٢١ ساڵ کە لە شاری کرماشان سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بوو، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم سەربازەی خەڵکی ئیلام لە بەر دەستدا نییە.
ئێران یەک لەو وڵاتانەیە کە خزمەتی سەربازی تێدا ناچارییە و ساڵانە ژمارەێکی زۆر سەرباز بە هۆی گوشاری دەروونی و ماددی کە لە ماوەی خزمەتی زۆرەملێی سەربازیدا تووشی دەبن، کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن.