خۆکوژی سەربازێکی خەڵکی ئاوایی دڵەزی سەر بە شاری سەڵماس
دوشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۳   |  04-11-2024
ڕۆژی هەینی ١١ی خەزەڵوەر، سەربازێک بە ناوی “کاوە تەمرزادە” خەڵکی ئاوایی “دڵەزی” سەر بە ناوچەی شپێرانی شاری سەڵماس، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە بنکەیەکی هێزی ئینتزامی لە کاتی بە سەربردنی دەورانی زۆرەملێی خزمەتی سەربازی بووە کە هاتووە بۆ مەرەخەسی و پاشان بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.