فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆکوژی سەربازێک بەهۆی گوشارەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداڕان
شەممە ۰۱-۰۶-۱۴۰۴   |  23-08-2025

بە پێی زانیاریەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ۳۰ی گەلاوێژی ١٤٠٤، سەربازێکی خەڵکی ئاوایی شاوانێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوی “قادر خوڕەمی” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە وتەی کەسانی ئاگادار، قادر خوڕەمی کە وەک کادری وەزیفە لە بەشی دادگای کرماشان خزمەتی دەکرد، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە جلی کوردی و چەکی (کڵاشینکۆف) چەند وێنەیەکی گرتووە و دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و هێزەکانی ئیتلاعاتی پۆلیسەوە بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە. شایانی باسە، بەهۆی گوشاری دەرونی لە ئەنجامی لێپرسینەوەکان و بێڕێزی کردن پێی، ناوبراو کەوتۆته دۆخێکی دەرونی زۆر نالەبارەوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیکە خۆی بکوژێت. تا کاتی ئامادەکرانی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی لە کرماشان هیچ وەڵام و ڕونکردنەوەیەکی فەرمییان سەبارەت بە مەرگی قادر خوڕەمی نەداوە.