ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “بریمەوەن”ی سەر بە ناوچەی ناوەندیی شاری کرماشان بە ناوی “یۆنس دارابی”، لە بنکەیەکی ئینتزامی (پۆلیس) شاری تاران هەوڵی خۆکوشتنی دا و لەئاکامدا و گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە، ئەم سەربازە دوای ئەوەی کە بە زیادکردنی ماوەی سەربازییە زۆرەملێیەکەی سزا دراوە و هەروەها لە لایەن بەرپرسەکانییەوە دەستبەسەر کراوە، لە بنکەیەکی ئەو هێزانە لە شاری تاران حەبی خواردووە و بەو شێوەیەش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەمان ڕۆژ، “خالق ئەحمەدنژاد”، دانیشتووی گوندی “گامیشگۆلی”ی سەر بە شاری بۆکان، لە بنکەیەکی سەربازیی شاری عەجەبشێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو. بە پشت بەستن بە ئامارەکان، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٤ سەرباز لە شارەکانی ورمێ، قەسری شیرین و عەجەبشێر لە کاتی خزمەتکردنی زۆرەملێی سەربازیدا کۆتایییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.