فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆکوژی سەربازێک لە بنکەی سەربازی عەجەبشێر
شەممە ۰۳-۰۴-۱۴۰۲   |  24-06-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی جۆزەردان، “خالق ئەحمەدنژاد”، دانیشتووی گوندی “گامیشگۆلی”ی سەر بە شاری بۆکان، لە بنکەیەکی سەربازیی شاری عەجەبشێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خالق ئەحمەدنژاد لەناو یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی شاری عەجەبشێر بەو چەکەی لە کاتی خزمەتکردنی زۆرەملێی سەربازیدا پێی بووە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و تاکوو ئێستاش هۆکاری خۆکوشتنەکەی ناڕوونە. بە پشت بەستن بە ئامارەکان، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٣ سەرباز لە شارەکانی ورمێ، قەسری شیرین و عەجەبشێر لە کاتی خزمەتکردنی زۆرەملێی سەربازیدا کۆتایییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.