ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانبار، سەربازێک بە ناوی “مەتین سەعیدی زەنگکانی” خەڵکی ئاوایی “دیزەج سیاوەش”ی سەر بە ورمێ، لە کاتی بە سەر بردنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی لە کرماشان لە کاتێکدا کە نگابان بووە بە چەکی سازمانی خۆیی کوشتووە و کوتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم سەربازە نەزاندراوە. جێگای ئاماژەیە، خزمەتی سەربازی لە کۆماری ئیسلامی، بۆ زۆرێک لە بنەماڵەکان بە تایبەت بۆ بنەماڵە کەمداهاتەکان بووەتە مایەی دەرد و ڕەنج. لە هەلومەرجی نادادپەروەرانەدا خزمەتی سەربازی بە چەند مەرجێکی دیاریکراو بەو کەسانەی شمول دەکرێت دەفرۆشرێت و تا ئاستی خوێندن بەرزتر بێت نرخی فرۆشتنی خزمەت بەرزتر دەبێتەوە. ئەمەش وایکردووە توێژێکی کۆمەڵگا کە کێشەی دارایی ، هەژاری و بێکارییان هەیە نەتوانن سەربازی بکڕنەوە.