خۆکوژی سەربازێک لە پاسگای قەڵای نودشە
یەکشەممە ۰۴-۰۶-۱۴۰۳   |  25-08-2024
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، سەربازێک بە ناوی “محەممەد مەلەکی زادە” تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی ڕوانسەر لە کاتی بەسەر بردنی دەورانی سەربازی زۆرەملێ، بە چەک لە پاسگای قەڵای نودشە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم سێ لاو بە هۆی سەربازی زۆرەملێ لە شاری ڕوانسەر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. جێگای ئاماژەیە، سیستەمی سەربازی لە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بۆ پیاوانی سەروو ١٨ ساڵ ئیجبارییە و ئەگەر کارتی خزمەتی سەربازییان نەبێت سوودمەند نابن لە بەڵگەنامە سەرەتاییەکان بۆ شارۆمەندان وەک پاسپۆرت ، مۆڵەتی کار و کاسبی، یان کارکردن لە فەرمانگە حکومییەکان و هتد.