خۆکوژی ماموستایەکی زانکۆ بەدوای دەرکرانی لە شوێنی کارەکەی
هەینی ۱۵-۱۰-۱۴۰۲   |  05-01-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “نەوید بەرزەنجە” خاوەن بڕوانامەی فەلسەفە و هونەر لە زانکۆی “پەرەند”ی تاران و خەڵکی شاری سنە، بەدوای دەرکرانی لەم زانکۆیە، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بەفرانبار دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
شایانی باسە، ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئەم ماموستایەی زانکۆ، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی بەفرانبار لە گۆڕستانی شاری سنە بەڕێوەچووە. پێویستە ئاماژت بکرێت کە کۆماری ئیسلامی لە چەندین مانگ لەمەوبەرەوە بە ئامانجی سەرکوتی خوێندکاران و موعەلیمانی ئازادیخواز لە زانکۆکان، وێڕای بەکرداری کردنی سیاسەتی یەکدەست کردنی زانکۆکان، هەستاوە بە دەرکردن و سزادانی ماموستایانی ناڕازی و دامەزراندنی دەستوپێوەندەکانی خۆی لە زانکۆکان.