خۆکوژی مندالێکی ١٠ ساڵان لە ورمێ
دوشەممە ۰۳-۰۵-۱۴۰۱   |  25-07-2022
رۆژی یەکشەمە 2ی گەلاوێژ، منداڵێکی کرێکاری تەمەن 10 ساڵ بە ناوی “مەتین مستەفایی” خەڵکی گوندی چاوڕەش سەر بە ناوچەی باراندوزی ورمێ لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی دا و بەداخەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، مەتین لە دوکانێکدا کاری دەکرد، دوای ناکۆکی و لێدان و کۆتەک لەلایەن باوکیەوە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
جێی باسه که تەرمی مەتین مستەفایی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ورمێ و پزیشکی دادوەریش بەهۆی بوونی ئەسەواری برین و لێدان و ئەشکەنجە لەسەر جەستەی منداڵەکەوە، تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکردووە.