خۆکوژی منداڵێکی ١١ ساڵ تەمەن لە شاری بۆکان
دوشەممە ۰۶-۱۲-۱۴۰۳   |  24-02-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، منداڵێک بە ناوی “ئارسام رەحمانی” تەمەن ١١ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان، کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.
ئارسام رەحمانی یاریزانی فوتباڵی ئاکادمی داهاتووی بۆکان بوو. جێگای ئاماژەیە، دیاردەی خۆکوژی منداڵان و تازە لاوان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەهۆی ناڕوونی داهاتوویان و گوشاری کۆمەڵایەتی سیستماتیک بە ڕادەیەکی زۆر پەریسەندووە.