خۆکوژی هاوڵاتییەک لە کرماشان
چوارشەممە ۱۰-۰۱-۱۴۰۱   |  30-03-2022
رۆژی سی شەممە ٩ی خاکەلێوە هاوڵاتییەکی گەنج بە ناونیشانی عەلی فەتاحی خوێندکاری بواری میکانیک و خەڵکی کرماشان، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.
کێشەی ئابووری و گوشاری دەروەنی و ئاسەوارەکانی، سەپاندنی کەلتووری باو، پرسی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان، بەشێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستانن.