فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆکوژی ٥هاولاتی کورد لە شارەکانی کوردوستان
سێشەممە ۰۴-۰۵-۱۴۰۱   |  26-07-2022

لە ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام، سەقز و شاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە محەممەد ئەمین باڵایی خەڵکی ئیلام تەنیا ١٥ ساڵ تەمەنی بووە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژ، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی شاری سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی محەممەد ئەمین باڵایی، لە ڕێگەی خواردنی حەبی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەمان ڕۆژ، حامید حەسەنی خەڵکی شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی کەرەج خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها، ڕۆژی شەممە ١ی گەلاوێژ لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی وەفا ئەلیاسی بە هۆی کێشەی ئابوورییەوە خۆی هەڵواسیوە.
ڕۆژی هەینی ٣١ی جۆزەردانیش، لاوێکی دیکەی ٣١ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی سەلام ئیبراهیمی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شەوی دووشەممە ٣ی گەلاوێژیش مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە ناوی ئاریا جان گولی خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.