خۆکوژی کچێکی تازە لاو لە جوانرۆ
دوشەممە ۲۷-۰۴-۱۴۰۱   |  18-07-2022
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕ،کچێکی تازە لاوی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ڕۆژین سەفەری تەمەن ١٥ ساڵ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژین سەفەری خەڵکی گوندی کۆڵسە سەر بە جوانڕۆیە و بە هۆی کێشە و گیروگرفتەوە خۆی هەڵواسیوە.
بە پێی ئامارەکان لە چوارمانگە رابردووی ئەم ساڵەوە هەتا ئێستا لانی کەم ٨ کچی ژێر ١٨ ساڵ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.