خۆکوژی کچێکی منداڵ لە پیرانشار
پێنجشەممە ۳۰-۰۴-۱۴۰۱   |  21-07-2022
کچێکی منداڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی کانی ئەمین عەشایری تەمەن ١٥ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی پووشپەڕ، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. کانی ئەمین عەشایری خەڵکی گوندی کۆنەلاجانە و بە هۆی کێشە و گیروگرفتی بنەمالەکەیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شایانی باسە کە لەم هەفتەیەدا لانی کەم سێ منداڵی ژێر ١٥ ساڵ بە ناوەکانی رۆژین سەفەری ١٥ ساڵە و خەڵکی جوانڕۆ، مورشد خاسی ١٣ ساڵە و خەڵکی کرماشان و کانی ئەمین عەشایری ١٥ ساڵە و خەڵکی پیرانشار بەداخەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.