خۆکوژی کچێکی پەناخواز لە تورکییە
هەینی ۱۴-۰۲-۱۴۰۳   |  03-05-2024
کچە هاووڵاتییەکی ئێرانی کە لە تورکییە نیشتەجێ ببوو، بەدوای ڕەت کرانەوەی داخوازی پەنابەرییەتی لە تورکییە لە لایەن ئیدارەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەم وڵاتە، دەستی دایە خۆکوژی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گوڵان، “ساناز جەلیلی” پەناخوازی ئێرانی بەدوای حەوت ساڵ مانەوە لە تورکییە بەمەبەستی وەرگرتنی پەناحوازی لەم وڵاتە، بەهۆی ڕەت کرانەوەی داواکارییەکەی، خۆی لە نهۆمی سێ شوێنی نیشتەجێ بوونەکەی هەڵدایە خورەوە و کۆتایی بە ژیانی هێنا.