فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆکوژی یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە شاری سەحنە
دوشەممە ۲۱-۰۳-۱۴۰۳   |  10-06-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “فەرهاد بەیگی گەڕووسی” هاووڵاتیی پەیڕەوی ئایینی یارسان و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی گوشاری بەردەوامی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی و هەروەها بانگکرانی بە مەبەستی دەستبەسەرکران و گواستنەوەی بۆ زیندانی ئێڤین، هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردان، فەرهاد بەیگی گەڕووسی تەمەن ٢١ ساڵ کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی زیاتر لە یەک ساڵ دەستبەسەر کرابوو، لە ماڵی بنەماڵەیی خۆی لە شاری سەحنە خۆی لەدار داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماوەی نزیک لە چوار مانگی ڕابردوو فەرهاد بەیگی گەڕووسی لەژێر گوشاری بەردەوامی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی بووە و لەم دواییانەدا بە ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە خۆی بە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان بناسێنێت و و پاشان بۆ زیندانی ئێڤینی تاران دەگوازرێتەوە. شایانی باسە، ناوبراو پێشتر بە هاوکاری لە کوشتنی “نادر بایرامی”، بەرپرسی ئیتلاعاتی سپای سەحنە تۆمەتبار کرابوو. هەروەها ڕەزا ڕەسایی هەر بەم تۆمەتە حوکمی سێدارەێ بە سەردا سەپاوە و لە ئێستادا لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان ڕاگیراوە.