خەبات شەکیبا بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا
چوارشەممە ۲۵-۱۲-۱۴۰۰   |  16-03-2022
پاش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ٢٥ی رەشەممە، چالاکۆانێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە بەناوی خەبات شەکیبا، کە لە رێکەوتی ٩ی رێبەندانی ئەمسال لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە لە بەهەشت موحەممەدی دەسبەسەر و تا رۆژی سێشەممە ٢٤ی رەشەممە لە یەکێک لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا راگیرابوو، دوای ٥٠ رۆژ دەسبەسەریی، بەدانانی بارمتەی ١٥٠ میلیون تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا رۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کرا.