فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خەدیجە مەهدی‌پوور لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادەوە دەستبەسەر کرا
چوارشەممە ۲۹-۰۱-۱۴۰۳   |  17-04-2024

خەدیجە مەهدی‌پوور، بەندکراوی سیاسی پێشوو و خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، بە هۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشاد بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە لە شاری تاران دەستبەسەرکرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوە، خەدیجە مەهدی‌پوور، خەڵکی ئەیوان لە کاتی جێبەجێکردنی کارێکی ئیداریی لە شاری تاران لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادەوە دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە کاتی دەستبەسەرکردنی خەدیجە مەهدی‌پوور نزیکی ١٠ خولەک لە بەردەم مێترۆوە تاکوو شوێنی پۆلیسی ئەمنی توندووتیژییان بەرامبەر بە ناوبراو بەکارهێناوە. ئەم بەندکراوی سیاسی پێشووە ئامادە نەبووە بەڵێننامە واژۆ بکات و دوای واژۆ کردنی نامەی سەلامەتی خۆی لە ماوەی دەستبەسەر بوونیدا، ئازاد بووە.
ناوبراو لە سەرەتای مانگی جۆزەردانی پارەکە، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای گشتی و شۆڕشی ئیلام بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە” بە ٣ مانگ بەندکران سزا درا و ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژ بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام گواسترابووە.
خەدیجە مەهدی‌پوور ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ۱۴۰۰، لە ماڵی مامی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی ئیلام دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام گواسترایەوە.