دابەزینی بەهای تمەن و کاریگەرییەکانی لەسەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان
چوارشەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۴   |  24-09-2025

بەهای تمەنی ئێران لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی سلێمانی بە بەراورد بە حەفتەی ڕابردوو، دابەزینێکی بەرچاوی تۆمار کردووە. ئەم ناجێگیرییە بەهای تمەن بووەتە هۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەری.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تمەن، وەک دراوێک کە هیچ گەرەنتییەکی جێگیری نییە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکا، بەردەوام گۆڕانکاری بەسەردا دێت. دۆخی سیاسی و ناوخۆیی و دەرەوەی ئێران، وایکردووە بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار ڕۆژێک بەرز و ڕۆژێک نزم بێتەوە. بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو، تومەن لەسەدا سێی بەهاکەی لەدەست داوە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر تمەنی کاش بە ڕێژەی ٧٥ لەسەد.