دابەزینی پێوەری ئازادی ڕۆژنامەنووسان لە تورکییە
هەینی ۱۲-۰۲-۱۴۰۴   |  02-05-2025

بەگوێرەی پێداچوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی نێودەڵەتی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور “RSF”، لە بارەی پێوەرەکانی ڕۆژنامەوانی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠٢٥، لە کۆی ١٨٠وڵات، تورکییە ڕیزبەندی ١٥٩یەمی وڵاتانی گرتووە.
رێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، تورکییە ساڵی ڕابردوو بە سوود وەرگرتن لە پێوەری دابەزینی ئازادی ڕۆژنامەوانی وڵاتانی دیکە، حەوت پلە بەرزبووەوە و ڕیزبەندی 159ی وڵاتانی گرتبوو، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی فشارە بەردەوامەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان، پلەیەک دابەزیوە.