داخرانی سەرجەم مەدرەسە و ئیدارەکانی ئیلام و کرماشان
سێشەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۴   |  15-04-2025

بەهۆی پیسبوونی کەشوهەواوە، سەرجەم مەدرەسە و ئیدارەکانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان، داخران.
میدیاکانی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ ڕایانگەیاند، ئیدارە و خوێندنگاکانی سەرجەم پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان، بەهۆی پیسبوونی کەشوهەواوە داخراون. بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ڕووی کردووەتە باشوور و ڕۆژئاوای ئێران کوالێتیی هەوا لەو ناوچانە زۆر خراپە و لە پارێزگاکانی، بووشێهر، خوزستان، ئیلام، کرماشان، کوردستان، هەمەدان و لوڕستان، کەشوهەوا بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی دڵ و تەنگیی هەناسەیان هەیە، مەترسیدارە.