فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

داخرانی كلینیكی پزشکی ئارا له‌ شاری سنه‌
سێشەممە ۰۵-۱۰-۱۴۰۲   |  26-12-2023

به‌پێی هه‌واڵێک کە لە شاری سنەوە بەدەستمان گه‌یشتووە، كلینیكی پزشکی ئارا له‌ شه‌قامی تاجی سنه‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ به‌هۆی به‌ڕێوه‌به‌ری ناكارامه‌ و كێشه‌ی دارایی، داخراوه‌ و ده‌یان پێرسۆنێلی ئەم کلینیکە بێكار كراون.
كلینیكی پزشکی ئارا زیاتر له‌ ١٦٠ كرێكاری بووه‌ و له‌ ساڵی ١٣٨٧ی هه‌تاوی دا دامه‌زراوه‌. ئه‌و كلینیكه‌ له‌ به‌شه‌كانی ژووری نه‌شته‌رگه‌ری، وێنه‌گری (ام.ئار،ئای)، ئۆرژانس و ….هیتر پێكهاتووه‌. ئه‌و ناوه‌نده‌ سه‌ر به‌ كه‌رتی تایبه‌ته‌ و ڕۆژانه ده‌یان نه‌خۆش له‌ سنه‌ و شاره‌كانی دیكه‌ی پارێزگای كوردستان سه‌ردانیان ده‌كرد، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی پێرسۆنێله‌كه‌ی، ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌ داخراوه‌ و بڕیاره‌ به‌رپرسانی پارێزگای كوردستان ڕۆژی پێنجی به‌فرانبار له‌ مۆزایده‌ دایبنێن و بیفرۆشن.