فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

داخرانی کارخانەکانی بەرهەمهێنانی پۆڵا
چوارشەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۰   |  09-02-2022
داخرانی کارخانەکانی بەرهەمهێنانی پۆڵا

سیاسەتی هەڵەی دەوڵەت بووەتە هۆی داخرانی کارخانەکانی بەرهەمهێنانی پۆڵا و وەڕێکەوتنی شەپۆلی نوێی بێکاری.

ئەندامێکی ئەنجومەنی بەرهەمهێنەرانی پۆڵا باسی لە ئەگەری داخرانی ١١٠ کارخانەی پۆڵا کردووە. لە ماوەی حەوتووەکانی ڕابردوودا هەواڵی کێشەی جیددیی کارخانەکانی بەرهەمهێنانی پۆڵا بەتایبەت لە کەرتی تایبەتدا میدیایی بوونەتەوە. نزیک بە دوو دەیەیە کە سەنعەت پۆڵا بە وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت بە خودکەفایی گەیشتووە. یەکێک سەرچاوەکانی سەرانی حکوومەت لە کاتی گەمارۆی فرۆشی نەوتدا، هەناردەکردنی پۆڵا بووە.

ئەم سەنعەتە لە ساڵی ٩٩دا پتر لە ٩ ملیۆن تۆنی پۆڵا بۆ دەرەوە هەناردە کردووە. بەڵام تەنانەت ئەم ئاستە لە هەناردەکردنیش نەیتوانیوە ئەم سەنعەتە لە دەخاڵەتی نابەجێ و تاڵانکەرانەی حکوومەت بپارێزێت.

دەوڵەتی ڕەئیسی بە نرخی دەستووری بۆ بوورسی کاڵا، ئەم سەنعەتەی زەمینگیر کردووە. بەوتەی کارسناسان لە ئێستادا سەنعەتی پۆڵا تاریکترین قۆناغی خۆی خەریکە تێدەپەڕێنێت. داخرانی گشت کارخانەکانی بەرهەمهێنانی پۆڵا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ٦ ملیۆن تۆن لەم بەرهەمە لەناو بازاڕ و لەناوچوونی ١٠٠ هەزار پیشە.