فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

داخستنی شیرینی فرۆشیەک لە کرمانشا و دەستبەسەرکرانی سێ کەس
یەکشەممە ۰۱-۰۸-۱۴۰۱   |  23-10-2022

شیرینی فرۆشییەک لە شاری کرمانشا بە هۆکاری ئەوەی کە لە ڕەوتی مانگرتنەکانی کوردستان و ئێراندا بەشداری کردووە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە داخراوە و سێ کەس بە ناوەکانی خالید قوبادی، شاهین قوبادی و مێهرداد چەنگیزی دەستبەسەر کراون.
هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی، سەرلە ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٩ی ڕەزبەر، دووکانی شیرینی فرۆشیی تابان لە جووتسایدی وەحدتی شاری کرمانشایان داخستووە. ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە بیانووی بەشداریکردنی مانگرتنەکانی کوردستان و ئێران ئەو شیرینی‌ فرۆشییەیان داخستووە و ئەو سێ هاووڵاتییەشیان دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەر لە پەیوەندیی بە داخستنی ئەو شیرینی‌ فرۆشییەدا خالید قوبادی، خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی کرمانشا، کوڕی ناوبراو بە ناوی شاهین قوبادی و هەروەها مێهرداد چەنگیزی فرۆشیاری دووکانەکە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراون.