داخستنی ژمارەیەک لە نانەواخانەکان لە قەسری شیرین بەهۆی کەمبوونی ئارد
دوشەممە ۲۳-۱۲-۱۴۰۰   |  14-03-2022
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک لە نانەواخانەکانی قەسری شیرین بەهۆی نەبوون و دەستنەکەوتنی ئارد داخراون. شاتری نانەواخانەکانی ئەو شارە هۆکاری داخستنی نانەواخانەکانیان بۆ کەمکردنەوەی بەشە ئارد و دەستنەکەوتنی هەڵگەڕاندۆتەوە و دەڵێین ئەو بەشە ئاردەی کە پێیان دەدرێت زۆر کەمە و بەشی مانگێک نان کردنیان ناکات .