فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دادگایی ٣٦ هەڵسووراوی کورد لە شاری سنە
سێشەممە ۰۴-۰۵-۱۴۰۱   |  26-07-2022

دانیشتنی دادگای پێڕاگەیشتن بە ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ٣٦ چالاکی سیاسی و مەدەنی خەڵکی شارەکانی بانە، سەقز، مەریوان و سنە کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییانی کورد دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژ،لە دادگای ئینقلابی شاری سنە بەڕێوەچوو.
ئەو ٣٦ چالاکە سیاسی و مەدەنییە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە پڕوپاگەندە بە قازانجی گرووپ و ڕێکخراوەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، ئەندامەتی لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان، ڕاگرتنی چەک و تەقەمەنی بێ مۆڵەت و هەروەها بەغی تۆمەتبار کراون و هەر بەو تۆمەتانەش دادگایی کراون. ناوی ئەم ٣٦ کەسە بەمجۆرەیە:١کەریم فروزش ٢ عوسمان محەممەد پوور ۳- فەرهاد پزیشکی ۴ ئەبووبەکر پزیشکی ۵- بێهزاد پزیشکی ۶- جەماڵ مروەتی ۷- سیامەک ئەرەنگ ۸- سەلاحەدین پزیشکی ۹- لوقمان پزیشکی ۱۰- وەفا پزیشکی ۱۱- ڕەفیق پزیشکی ۱۲- فەرزاد پزیشکی ۱۳- کامەران پزیشکی ۱۴- سەعید قادری ۱۵- ئەحمەد پزیشکی ۱۶- ئەرسەلان پزیشکی ۱۷- فەرید درەخشانی ۱۸- محەممەد مەهجوور ۱۹- ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازیبڵاغی ۲۰- محەممەد ئەحمەدی ۲۱- کەیوان مینوویی ۲۲- ئارەش مینبەری ۲۳- ئیدریس بەهرامیان ۲۴- زانیار مینبەری ۲۵- محەممەد نیک‌پەی ۲۶- فارۆق نیکەپی ۲۷- عەبدولڕەحمان ئەفشار ۲۸- سەعید ڕەشیدی ۲۹- محەممەد فەدەوی ۳۰- سەیوان مینبەری ۳۱- عەبدوڵڵا مەهجوور ۳۲- عەبدولڕەحمان ئەشتەک ۳۳- میلاد مینبەری ۳۴- زاگرۆس ڕەشیدی ۳۵- کەریم پزیشکی ۳۶- زانکۆ مەسعوودی
ئەم کەسانە پاییزی ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی ڕەشبگیری لاوانی کورد لە شارەکانی سنە، بانە، مەریوان و سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەسبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە سنە گوازرابوونەوە. ژمارەیەک لەو کەسانە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش ٨ مانگ دەستبەسەر کران بە بارمتەی قورس و بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران.
شایانی باسە کە ئەم کەسانە بۆ ماوەی چەند مانگ هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان نەبووە و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون.