فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دادگایی ٩ کەس لە مامۆستایانی شاری سنە
پێنجشەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۱   |  14-07-2022

دانیشتنی دادگای تایبەت بە ٩ کەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی شاری سنە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ٢٢ و ٢٣ی پووشپەڕ، داگای گشتی ڕژیم لە شاری سنە بەڕێوە چوو.
بەگوێرەی هەواڵەکان، سەلاح حاجی میرزایی، محەممەد ڕەزا مورادی، نەسرین کەریمی، مریەم ئەحمەدی، مەجید کەریمی و غیاس ئەحمەدی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایان لقی سنە و کەڵاتەزارن و فەیسەڵ نووری، ڕەزا تەهماسبی و ئارام ئیبراهیمی لە چالاکانی پیشەیی سنە لەو دانیشتنەدا بە “پڕوپاگەندە دژی حکومەت و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی تۆمەتبار کراون.
هەروەها ژمارەیەکی دیکە لە چالاکانی پیشەیی سنە بۆ دادگا بانگ کراون و بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دانیشتنی دادگای ئەوان بەڕێوە بچێت.