ڕۆژی سێشەممە ١٢ی پووشپەڕ، “کاروان شاهی پەروانە”، بەندکراوی سیاسی تەمەن ٢٥ ساڵ لە زیندانی ناوەندی شنۆ، لە لایەن سێ دادوەری لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی “موحارەبە” دادگایی کرا.
خستنەپاڵی دووبارەی تۆمەتی “موحارەبە” بۆ ئەو بەندکراوە سیاسییە لەحاڵێکدایە کە ناوبراو پێشتر لەو تۆمەتە بێبەری کرابوو و لەم دواییانەدا، بە گوشاری ئیدارەی ئیتلاعات جارێکی دیکە پەروەندەکەی کراوەتەوە. کاروان شاهیپەروانە ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، دوای ١٨ مانگ دەستبەسەربوون بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ مافی مەرەخەسی پێدرابوو. شایەنی باسە، ناوبراو بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە ناڕوونی چارەنووسی و پێڕانەگەیشتن بە دۆسیەکەی، لە ڕێکەوتی ١٨ی گوڵانی ئەمساڵ تا ماوەیەکی نادیار، لە زیندانی ناوەندیی شنۆ مانی لە خواردن گرتبوو. جێگای ئاماژەیە، کاروان شاهیپەروانە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو.