فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دادگایی کردنی مینا سوڵتانی دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی
پێنجشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۳   |  13-02-2025

بە گوێرەی زانیاریەکان، “مینا سوڵتانی” دایکی شەهریار محەمەدی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، بڕیارە لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دوویی شاری بۆکان، دادگایی بکرێت.
بە پێی ئەو بانگهێشتنامەی کە بە ناوبراو دراوە، دایە مینا بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە لە دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی” و “ئامادەبوونی لە شوێنە گشتییەکان بەبێ حیجابی شەرعی” تۆئمەتبار کراوە و پێویستە لە رێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بە مەبەستی دادگایی کرانی لەم لقە ئامادە بێت. جێگای ئاماژەیە، مینا سوڵتانی پێشتر لە رێکەوتی ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرابوو و ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕەزبەر، دوای ٢١ ڕۆژ بەندکرانی نایاسایی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرابوو.