فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

داسەپاندنی سزای زیندان بەسەر هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان
دوشەممە ۱۱-۰۲-۱۴۰۲   |  01-05-2023

مەسعوود دارسەنج، خەڵکی بۆکان، کە زستانی ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەیەک دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لێکرابوو، لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای٣٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

مەسعوود دارسەنج، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانباری پارەکە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا و دەستیان بەسەر مۆبایل و لاپتۆپی ناوبراودا گرت.

ئەم هاووڵاتییە دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران، لە ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بە دانانی بارمتە ٣٥٠ ملیۆن تمەنی شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا بوو.