فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دانانی خاڵی پشکنین بە مەبەستی کۆنتڕۆڵ کردنی خەڵک لە کرماشان
هەینی ۲۴-۰۵-۱۴۰۴   |  15-08-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ڕژیم لە شاری کرماشان بڵاو بوونەتەوە و بەشێوەیەکی بەرفراوان خاڵی پشکنینیان بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردن و ترساندنی هاووڵاتییان داناوە.
بە وتەی هاووڵاتییانی کرماشان لەو چەند شەوەدا خاڵی پشکنین لە هەندێک شوێن وەکوو جووتسایدی تاقوەسان، دەوڵەتئاوا و شەقامی نزیک نەخۆشخانەی “ڕەزا” داندراوە و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان دەپشکنن و کەشێکی تۆقێنەریان ساز کردووە. هاوکات لەگەڵ ڕەوتی پشکنین لە نێو شاردا، فڕۆکە شەڕکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی بە سەر شاری کرماشاندا دەسووڕێنەوە. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بەتایبەتی سپای پاسداران و بەسیج، لەژێر ناوی «بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مووساد» ڕەوتێک لە ترساندن، دەستبەسەرکردن و تەقەی ڕاستەوخۆ لە هاووڵاتییانیان دەست پێ کردووە.