دانانی خاڵی پشکنین لە ڕێگاکانی شنۆ و بانە
دوشەممە ۰۹-۰۸-۱۴۰۱   |  31-10-2022
سپای پاسدارانی ڕژیمی بە هاوکاریی هێزەکانی سەر سنوور لە ڕێگای نێوان شاری بانە بۆ گوندی “سەیران بەن” لە مەودای هەر ٥ کیلۆمیتر خاڵێکی پشکنییان داناوە و ڕێگای هاتوچۆی خەڵکیان بە توندی خستووەتە ژێر چاوەدێری و بەربەستیان بۆ خەڵک دروست کردووە.
هەر لەو پەیوەندییەدا لە زۆربەی شوێنەکانی “نێوشاری شنۆ، جادەی شنۆ ـ پیرانشار و ڕێگای گوندی سینگان ـ شنۆ” سپای پاسداران خاڵی پشکنینی داناوە و هاتوچۆی خەڵک کۆنترۆڵ دەکەن.باس لەوە دەکرێت کە هێزەکانی ڕژیم لە خاڵەکانی پشکنیندا ئینتێرنێتیان پێیەوە و موبایلی هاووڵاتییان دەپشکنن.