فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دانانی کامێرای چاوەدێری لە پیرانشار
سێشەممە ۱۶-۰۸-۱۴۰۲   |  07-11-2023

لە درێژەی مێلیتاریزەکردن و دروستکردنی کەشی ئەمنییەتی لە شارەکانی کوردستان، ئەمجارە ڕژیم بە دانانی کامێرای چاوەدێری لە هەوڵدایە تاکوو چاوەدێریی زیاتر بەسەر هاووڵاتییانی پیرانشاردا بکات.
ڕاپۆرت و وێنەکان ئاماژە بە دانانی کامێرای چاوەدێری لە شەقام و گۆڕەپانەکانی پیرانشار دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە چوارڕێیانی نیرووگا، چوارڕێیانی ٢٢ی بەهمەن، ”مەیدانی محەممەد ئەوراز، فەلەکەی مامۆستا نالی، فەلەکەی قورئان، فەلەکەی گاز، چوارڕێیانی موعەلیم و چوارڕێیانی دایک” کامێرای چاوەدێری دانراوە.