دانی مەرەخەسی بە دڵدار عومەرزادە بە دوای دانانی بارمتە
یەکشەممە ۱۵-۰۷-۱۴۰۳   |  06-10-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی ڕەزبەر، کاسبکارێک بە ناوی “دڵدار عومەرزادە” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “دڵزی” سەر بە ناوچەی شپێرانی سەڵماس و دانیشتووی ئاوایی “پوشاوێ”ی سەر بە شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی ٥ ملیارد تمەنی لە زیندانی ورمێ نێردراوەتە مەرەخەسی.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە تۆمەتی “هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێنرابوو.