پاش چوار ساڵ، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێشتا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئێعدامی “ڕامین حسێن په‌ناهی” و “زانیار و لوقمان مورادی” نه‌داوه و له ڕاده‌ستكردنی ته‌رمەکانیان بە بنه‌ماڵه‌كانیان خۆده‌بوێرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نه‌ته‌نیا ئه‌و سێ به‌ندكراوه له‌سێداره دراون، به‌ڵكوو ته‌رمه‌كانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه بێسه‌روشوێن كراوه و هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر شوێنی به خاک سپاردنیان به بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌داوه و زۆر جاریش بنه‌ماڵه‌كانیان به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان و ترس له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌ندامانی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان وازیان له داخوازییه‌كه‌یان هێناوه. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه، ئه‌و كاره‌ی كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌یكات له ڕیزی جه‌نایه‌ت دژ به‌مرۆڤایه‌تی هه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌بێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دژبه ئێعدامی به‌ندكراوان به شێوه‌ی نهێنی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت.