فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

داواکاری زیاتر لە ١٠٠ چالاکی مەدەنی ڕوو لە وریشە مۆرادی بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە مانگرتن لە خواردنەکەی
هەینی ۰۴-۰۸-۱۴۰۳   |  25-10-2024

هاوکات لەگەڵ شازدەیەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی وریشە مۆرادی، بەندکراوی سیاسی کە لە زیندانی “ئێڤین”ی تاران دەستبەسەرە، زیاتر لە سەد چالاکی مەدەنی بە ڕاگەیەندراوێک داوا دەکەن کە ناوبراو کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت.
لە بەشێک لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: دوو حەوتوو بەسەر مانگرتن لە خواردنی وریشە مۆرادی تێپەڕی.  بۆ ماوەی دوو حەفتە لەگەڵ مانگرتنەکەیدا هاوارێکی بەرزی بەرزکردەوە و ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بەو سزا دڕندانەی کە بەسەر زۆرێک لە هاوڵاتیاندا سەپێنراوە. لەم ساتە هەستیار و گرنگانەدا ئێمە وەک بەشێک لە کۆمەڵگایەک کە باوەڕمان بە دادپەروەری و ئازادی و مافی مرۆڤ هەیە، لەگەڵ وریشە مورادی وەستاوین. مانگرتنەکەی تەنها هێمای ئیرادەی پۆڵاین نییە دژی ستەم، بەڵکو دەنگێکە کە هاواری حەقیقەت و بەرخۆدان دەگەیەنێتە گوێی جیهان. ئێمە بە دڵمان تێدەگەین کە بە چ بارودۆخێکی سەخت و دژواردا تێپەڕیوە و چ بڕیارێکی مەترسیدار و تێچووی زۆری هەڵبژاردووە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەم نادادپەروەریانە. بۆیە ئەمڕۆ وەک هاوەڵانی ڕێگای خەباتی مەدەنی، داواکارین کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت. ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە ئامادەبوون و توانای ئەو بۆ درێژەدان بە ڕێگاکە هەیە.  بەرخۆدانی مەدەنی پێویستی بە هێز و دەسەڵات و خۆڕاگری هەیە، چونکە ئەم خەباتە خەباتێکی درێژخایەن و پڕ له کۆسپ‌ و ئاستەنگه. داوا لە بەڕێزیان دەکەین کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت و دەرفەت بە ئێمە و ئەوانی دیکە بدات کە لەگەڵیدا بەردەوام بین لە تێکۆشانی ئازادی و دادپەروەری و لە هەموو هێزمان کەڵک وەربگرین.  هەر لەو پێوەندییەدا ئێمە، کۆمەڵێک چالاکوان هاوتەریب لەگەڵ هەموو هێزە ئازادیخوازەکان، بڕیارمان داوە ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەر، بە مەبەستی پاراستنی هەوڵە ئازا و خۆڕاگرییەکانی، وەک ڕەمزی هاودەنگی و پاڵپشتی، مانگرتن لە خواردن بگرین. پێویستە هەریەکێک لە ئێمە دەنگی ئەم ناڕەزایەتییە بین و واز لە هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ نەهێنین.
واژۆکاران:
محەممەدکەریم ئاسایش
فەخرەدین ئامێدیان
مەعسوومه ئیبراهیمی
تەیب ئەحمەدی
دلێر ئەسکەندەری
شەهریار ئۆسکوویی
نازی ئۆسکوویی
موژگان ئەسڵانی
زارا ئەمجەدیان
سروه ئەمجەدی
پەرەستوو ئەڵڵایاری
هەستی ئەمیری
فەریبا باباخانی
شیوا بەسیری
سوهراب بەهرامی
تەکتم بەهرامی

سوهەیلا بەهرامی
سیما بێورانی
شەریفه پاشایی
لەیلا پاشایی
سروه پوورمحەممەدی
سۆما پوورمحەممەدی
سارا پوورنیک
سوهراب جەلالی
سیمین چایچی
فیردەوس حاتەمی
نەسرین حسەینزاده
ئارەزوو حوسێنی
ڕۆئیا حیشمەتی
فەریده حەمیدی
مەهین خاتوونی
قانع خاتری
سورەیا خدری
خەلیل دوورگیران
خەبات دێهدار
فەرزانه ڕاجی
سووسەن ڕازانی
ژیلا ڕەحیمی
ژاڵه ڕوستەمی
سپیده ڕەشنۆ
شەهرزاد ڕەزایی
عەلیڕەزا ڕەزایی
مریەم ڕەزایی
ڕووناک زەمانی
کاوه زاهیدی
بژوێن زەندی
فەرەح زەندی
بەهار زەنگیبەند
کامران ساختمانگەر
باران ساعیدی
پەیمان سالم ویشکایی
فەوزیه ستاری
ڕامیار سەرسێفی
چنوور سەعیدی
لادەن سەعیدی
شیرین سەلیمی
کولسووم سەیدئیبراهیمی
شادی شاڵاوی
محەممەد شەعایی
فەتانه سادقی
فەریده سادقی
سۆما سەفاری
مریەم تالبی
مریەم تێهرانی
ڕەزا تەهماسبی
شۆڕش تەهماسبی
لەیلا عەباسی
فەتانه عەبدولحسەینی
زیبا عەزیمخانی
ئایدا عەموویی
لەیلا عەنایەتزاده
جەمشید غوڵامی
پەرەستوو فەجر شێخولئیسلامی
سیمین فرووهەر
دینا قاڵیباف
پەرەستوو قوربانی
چیاکۆ قوربه
شەمسی قوربه‌یی
گوڵباخ کاکەخانی
مێلیکا کاوەندی
موژگان کاووسی
سەعادەت کوردپوور
شیرین کەریمی
مەەجید کریمی
عەتیه گوڵچینی
شەرافەت لوتفی
سابیر لوتفی
ژینا مودەڕیس گورجی
ئارینا مودەڕیس گورجی
فایزه مودەڕیس گورجی
هۆنیا مودەڕیس گورجی
مەرزیه مورادوەیسی
سەعدیه مورادی
شادی مورادی
شەقایەق مورادی
مەرزیه مورادیان
شەیدا مەردۆخی
نەفیسه محەممەدزاده
واران محەممەدنژاد
ویدا محەممەدنژاد
چنوور محەممەدی
زارا محەممەدی
مونیر محەممەدی
نیشتمان محەممەدی
نووشین محەممەدی
سروه مەجیدی
سوگوڵ مشکین قەڵەم
سەیران مینبەری
مریەم مینبەری
نادیه مینبەری
فاتمه مەهدەوی
شوکروڵڵا ناسیحی
سەعید نادری
هێرش ناوگەرانزادە
شری نەجەفی
سورەییا نوور
نەفیسەل نووری
ژیلا یووسفی
شیلان یووسفی
ئیلهام ڕەسووڵی
سابیر لوتفی
مەجید کەریمی
فەیسەڵ نووری