بەپێی ڕاپۆرتەکان، ٢٦ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی هاوبەش وێڕای ئیدانەکردنی سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر پەخشان عەزیزی، داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی حوکمی ئێعدامی ئەو بەندکراوە و ئازادیی ناوبراویان کرد.
لەبەشێک لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، ئێمە ناوەندەکانی مافی مرۆڤیی واژۆکەری ئەم ڕاگەیەندراوە، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی قووڵ و ناڕەزایەتیی خۆمان سەبارەت بە بارودۆخی سەرجەم بەندکراوانی سیاسی کە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندراوە و یان ئەگەری سەپاندنی ئەو حوکمە بەسەریاندا لەئارادایە، و هەروەها دژایەتیکردن لەگەڵ نامرۆڤانەبوونی ئەو سزایە بۆ هەموو مرۆڤەکان، سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر پەخشان عەزیزی، ژنە چالاک و ئاریکاری کۆمەڵایەتی، شەرمەزار دەکەین. ئەو سزایە نە تەنیا پێشێلکردنی ئاشکرای بنەما و بابەتە مافی مرۆڤییەکان، کۆنوانسیۆنەکان و بڕیارە نێونەتەوەییەکانە، بەڵکوو نیشاندەری سەرکوتکردنی ڕێکخراوانەی ئازادیی ڕادەربڕین و مافی ژیانی مرۆڤەکان لەژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە.
لەبەشی کۆتایی ئەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ئێمە وێڕای پێداگری لەسەر هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و بەندکراوانی دیکە کە ئەو سزا نامرۆڤانەیان بەسەردا سەپێندراوە، داوای زیاترکردنەوەی گوشارەکان لەسەر دەزگای دادوەریی ئێران لە لایەن بیروڕای گشتی، چالاکانی مەدەنی نێوخۆ و دەرەوەی ئێران و ناوەند و ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکانی چالاک لە بواری مافی مرۆڤ دەکەین. بێگومان تەنیا لە ڕێگای هاوکاری و یەکخستنی هێزەکان و لەپێشگرتنی کردەوەی کاریگەر دەتوانین سەرکوت، سزادان و کوشتاری سیستەماتیکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگرین.
ناوی ناوەندە مافی مرۆییەکانی واژۆکەری ڕاگەیەندراوەکە:
یەکگرتوویی بۆ ئێران
ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران-ژێنێڤ
ئەنجوومەنی بنەماڵە دادخوازەکانی خەزەڵوەر
ئەنجوومەنی دادخوازانی ئێران
ڕێکخراوی سیامەک پوورزەند
ڕێکخراوی عەبدولڕەحمان بروومەند
ڕێکخراوی جیهانیی کورد
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی شیوار – بەلووچستان
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان
شەش ڕەنگ (تۆڕی لێسبییەن و تڕانسجێندەرە ئێرانییەکان)
دادپەروەری بۆ ئێران
فمنا
ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤ
کوردپا ئاژانسی هەواڵدەریی کوردستان
کوردستان تریبوناڵ
کەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئێران
کەمپینی چالاکانی بەلووچ
ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤ
ناوەندی مافی مرۆڤی زاگرۆس
ناوەندی «سەرجەم مافە مرۆڤییەکان، بۆ هەمووان، لە ئێران»
ناوەندی مافی مرۆڤی ئازەربایجان لە ئێران – ئاهراز
ناوەندی مافی مرۆڤی هاوار هێلپ