فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

داوای کاربەدەستانی رژیم لە لایەن فەرمانبەرانەوە رەد کراوە
سێشەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۱   |  10-05-2022

بەدوای مانگرتنی مامۆستایانی مەریوان هاوکات لەگەڵ مامۆستایانی شارەکانی دیکەی ئێران، کاربەدەستانی ڕژیم داوایان لە فەرمانبەرانی بێهداری کردووە کە لە جیی موعەلیمانی مانگرتوو دەرس بڵێنەوە. بەڵام فەرمانبەرانی وشیاری بێهداری ئەو داوایەی رژیمیان رەد کردۆتەوە. شایانی باسە کە لە رۆژانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕژیم لە مەریوان، داوا لە فەرمانبەرانی بێهداریی ئەو شارە کراوە لەجێی ئەو مامۆستایانەی کە مانیان گرتووە، لە قوتابخانەکان وانە بڵێنەوە.