داود ڕەزەوی دەستبەسەر کرا
پێنجشەممە ۰۷-۰۷-۱۴۰۱   |  29-09-2022
داود ڕەزەوی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحیدی ئۆتوبوسرانی تاران و دەورووبەر، ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ دەستبەسەر و بۆ ژووری تاکەکەسی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین گوازراوەتەوە.
سەندیكای كرێكارانی شیرکەتی واحید بە توندی دەسبەسەركردنی داود رەزەوی مەحکووم دەكات و خوازیاری ئازادكردنی داود رەزەوی و ئەندامانی دیكەی زیندانیكراوی سەندیكا رەزا شەهابی و حەسەن سەعیدیە.