فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دریژەی خۆپیشاندان و مانگرتنی خوێنداکاران
چوارشەممە ۱۱-۰۸-۱۴۰۱   |  02-11-2022

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە زیاتر لە بیست زانکۆ لە ئێران و کوردستان بەڕێوە چوو.
لە زانکۆی “کوردستان” لە شاری سنە، خوێندکارانی زانکۆ لە ناو زانکۆ و لە سالۆنی غەزاخۆری ئەو زانکۆیە دەستیان دایە خۆپیشاندان و دروشمدان و هەڵپەڕکێ و بەو شێوەیە ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.
هەروەها لە زانکۆی ” ئازاد”ی شاری کرمانشا، خوێندکارانی ئەو زانکۆیە لە هەرێمی زانکۆدا کۆبوونەوە و دەستیان کرد بە خۆپیشاندان و دروشم و سروودی شۆڕشگێڕانەیان وتەوە.
هەروەها لە زۆربەی قوتابخانەی شارەکانی مەهاباد، مەریوان، سنە، دیواندەرە، دێولان و چەندین شوێنی دیکە قوتابییان لەسەر پۆلەکانی خوێندن دەستیان کرد بە نووسینی دروشم و لە دەرەوەی قوتابخانە و لەسەر شەقامەکان دەستیان کرد بە ڕێپێوان و دروشمدان و سروودیان وتەوە.
لە زانکۆکانی شەهید مەدەنی لە تەورێز، زانکۆی تاران، زانکۆی عەلامەی تەباتەبایی، زانکۆی ئەلزەهرای تاران، زانکۆی یەزد، زانکۆی رۆژنامەنووسانی مەشهەد، زانکۆی ئەمیرکەبیر، زانکۆی ئازادی تاران واحیدی زانست و توێژینەوە، زانکۆی ئازادی کەرەج،زانکۆی ئازادی ئیسلامشار، زانکۆی بهیشتی، زانکۆی سەنعەتی ئیسفەهان، زانکۆی شەریف و زانکۆی خارەزمی تاران خۆپیشاندان و نارەزایەتی بەڕیوە چوو و خوێندکاران دروشمی خویندکاری زیندانی دەبێ ئازاد بکرێ، لە زاهیدان تا تاران، خوێنین تەواوی ئێران و زۆر دروشمی تریان وتەوە.