درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی كڕووز
یەکشەممە ۱۳-۰۹-۱۴۰۱   |  04-12-2022
ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ئۆتۆمبێلی كڕووز له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتنەکەیاندا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی كرێكار له‌و كۆبوونه‌وه‌دا به‌شداری به‌رینیان بووه و داوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و وه‌لانانی شیفتی ئیزافه‌كاری ڕۆژانی هه‌ینی ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه شیركه‌تی كرووز ١٢ هه‌زار كرێكاری هه‌یه و گه‌وره‌ترین شیركه‌تی بەرهەمهێنانی قه‌تعه‌ی ئۆتۆمبێله له ئێران و كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده پێشتریش بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتبوو.