فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژه‌ی مانگرتن له‌ خواردنی واران محه‌ممه‌د نژاد له‌ زیندانی سنه‌
هەینی ۲۹-۰۷-۱۴۰۱   |  21-10-2022

واران محه‌ممه‌د نژاد چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی فه‌رهه‌نگی نۆژین له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ و نادیاربوونی چاره‌نووسی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی خۆپێشاندان و مانگرتنی خوێندكاران و خه‌ڵكی ناڕازی له‌شاره‌ جیاجیاكانی ئێران، به‌ ده‌یان چالاكی مه‌ده‌نی و كرێكاری به‌بێ هیچ هۆكارێک له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی رژیمەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، یه‌ك له‌وانه‌ واران محه‌ممه‌د نژاد چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی نۆژینه‌ له‌ شاری سنه‌ كه‌ لە ڕۆژی ٢١ی ڕه‌زبه‌ره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی زیندانی سنه‌ ڕاگوێزراوه‌ و ئێستا ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و داوای ڕوون كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ده‌كات.